حكومه‌ت 30 ملیار دۆلار قه‌رزى به‌جێهێشتووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2019‌ :: 286‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 22ی ئایاری 2019ی بەشێک لە رۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ: 

- كۆنفرانسى حوكمڕانیى ئه‌لیكترۆنى له‌ ئیستۆنیا ده‌ستیپێكرد
* قوباد تاڵه‌بانى له‌ پانێلێكدا له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دوێت
- ململانێى ئه‌مریكا و ئێران به‌ كوێ ده‌گات؟
- هۆشیارى گه‌شتیار له‌ پاراستنى جوانى ژینگه‌دا
- شۆڕشه‌كانى سوودان له‌نێوان كوده‌تا سه‌ربازییه‌كان و بێده‌نگى نێوده‌وڵه‌تیدا
- هونه‌رمه‌ند عه‌لى توانا كۆچى دوایى كرد

خه‌بات:
- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا: پلانى تۆكمه‌مان ئاماده‌كردووه‌ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیى به‌هێز له‌نێوان كوردستان و ئه‌وروپا
- سوتاندنى زه‌وى هاووڵاتى كورد له‌ خانه‌قین به‌رده‌وامه‌
- خانه‌قین یاداشتێك ئاڕاسته‌ى هه‌ر 3 سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- سلێمانى و سنه‌ په‌یوه‌ندییه‌ گه‌شتیارییه‌كانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن
- وه‌زیرى به‌رگریى بریتانیا: له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێراندا هاوكاریى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین
- ئه‌مریكا پلانى خێرا و مامناوه‌ندى و دوورمه‌وداى هه‌یه‌ بۆ پاراستن و هاوكاریكردنى كه‌مینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق

ئاژانس:
- بارزانى به‌ڵێنى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى به‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌دات
- دادوه‌ره‌ دوورخراوه‌كه‌ى هه‌ولێر: له‌سه‌ر داواكردنى مافى خه‌ڵك گوازرامه‌وه‌
- یه‌كێتیى و پارتى به‌ یه‌كه‌وه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانى كه‌ركوك ده‌كه‌ن 
* پارێزگارى كه‌ركوك و وه‌زاره‌تى داد یه‌كلایى كرانه‌وه‌
- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى سلێمانى: ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى وه‌ڵامى هه‌ندێ نووسراویان نه‌داوینه‌ته‌وه‌
- پارتى و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستێكى به‌غدا رێككه‌وتن .. یوسف محه‌مه‌د پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت
- حكومه‌ت 30 ملیار دۆلار قه‌رزى به‌جێهێشتووه‌
- نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌ .. یه‌كێتیى 3 و گۆڕان 2 نوێنه‌رایه‌تییان به‌رده‌كه‌وێت
- عێراق ده‌یه‌وێت له‌ جه‌نگى ئه‌مریكا و ئێراندا رۆڵى نێوه‌ندگیر ببینێت، به‌ڵام هیچكام له‌و دوو لایه‌نه‌ داواى ئه‌و رۆڵه‌یان لێ نه‌كردووه‌ 
- پارێزگارى پێشوو: پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا به‌ 6 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌
- فشاره‌كانى ئه‌مریكاش حزبه‌كانى ئێران رێك ناخات
- له‌ ئیسرائیل زیاتر له‌ 200 هه‌زار كوردى جوو هه‌یه‌ 
* نوێنه‌رى كوردانى جوو له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: به‌ڵێن دراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كمان بۆ بكرێته‌وه‌

هاوڵاتى:
- مالیكى و سه‌درییه‌كان نیگه‌رانن له‌ فوئاد حوسێن .. له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دژه‌كان یه‌كده‌گرن
- هه‌رێم مانگانه‌ 250 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه‌ .. حكومه‌تى هه‌رێم 10 ملیار دۆلارى قه‌رزى فه‌رمانبه‌ران و ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلارى رووسنه‌فت و توركیا لا ماوه‌
- دواى جه‌ژن وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا 
* عادل عه‌بدولمه‌هدى داواى وه‌فدێكى بێلایه‌نى كوردى كردووه‌ كه‌ چاویان له‌ پۆست و ئیمتیازات نه‌بێت
- پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى سوپایه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش 
* جه‌بار یاوه‌ر بۆ هاوڵاتى: له‌ هه‌ندێك شوێن بۆشایى ئه‌منى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپا زیاتره‌ له‌ 40 كیلۆمه‌تر
- له‌ چوار مانگدا زیاتر له‌ 50 كۆمپانیاى نوێ له‌ هه‌رێم تۆماركراون
* به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم: قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵى 2013
- وه‌زیرى پلاندانان: كه‌شى سیاسیى عێراق گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریى گشتى
- كۆنگرێسى ئه‌مریكا داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا ده‌كات
- نه‌شته‌رگه‌ریى منداڵبوون ئاستى ستانداردى تێپه‌ڕاندووه‌
* پزیشكان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژنان له‌ مه‌ترسییه‌كانى نه‌شته‌رگه‌ریى منداڵبوون ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌
- به‌نداوه‌كان و ئاوگلده‌ره‌وه‌كان رێگه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى رووباره‌كانى جیهانیان گرتووه‌

هه‌ولێر:
- به‌پێى داهات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ پێدانى پێشینه‌كان ده‌كاته‌وه‌
- فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵیدا: چاره‌ى كه‌ركوك گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه‌ و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ه‌
- نوێنه‌رى ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى دیبلۆماسى ناوچه‌یى ده‌كات
- دواى لابردنى پاره‌ى ڤیزه‌ و هاتن، ژماره‌ى گه‌شتیارانى ئێران دوو به‌رامبه‌ر زیادى كردووه‌

وشه‌:
- فرسه‌ت سۆفى: پێویسته‌ پارتى و یه‌كێتى بۆ چاكسازى قوربانى به‌ خۆیان بده‌ن
- كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ مه‌ترسیدایه‌ .. ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى لێوه‌ نایه‌ت
- دانیشتوانى هه‌ولێر رۆژانه‌ هه‌زار تۆن نایلۆن به‌ ژینگه‌كه‌یان ده‌به‌خشن .. نایلۆن زیاتر له‌ 450 ساڵى پێویسته‌ تا له‌ خاكدا شى ده‌بێته‌وه‌
- سلێمانى خاوه‌نى 65%ى خانووى پلاستیكى هه‌رێمه‌ و له‌ به‌رهه‌مدا بێ پلانه‌

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure