منداڵێک لەلایەن باوکییەوە ئەشکەنجە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2019‌ :: 2631‌ جار بینراوە

دوارۆژ، عیماد جەباری

منداڵێک لەکاتی رەوانەکردنی بۆ بنکەی تەندروستی روناکی شاری کەرکوک، بەهۆی بوونی شوێنەواری ئەشکەنجە بەجەستەیەوە، پۆلیس ئاگاداردەکرێتەوە و باوکیشی دەستبەسەر دەکرێت.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی توندوتیژی خێزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: لەبنکەی تەندروستی روناکی ئاشکرابووە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدانێکی زۆر بەجەستەی منداڵەکەوەیە و پۆلیسی لێئاگادارکراوەتەوە.

وتیشی: "منداڵەکە ناوی (ع. ق. م.)ەو تەمەنی 6 ساڵە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا باوکی تۆمەتبار کردوە بە ئەشکەنجەدانی و دەست و قاچیشی لەگەچدایە کە پێشوتر ئازاریان پێگەیاندووە، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".

سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو: کە منداڵەکە لەلای باوکێکی (تورکمان) و باوەژنێکی (کورد)ەوە بەخێودەکرێت، باوکی منداڵەکە دەستگیرکراوە، بەڵام باوەژنەکەی ئەوەی خستوەتەڕوو کە منداڵەکە لەلایەن خوشکێکی گەورەتریەوە ئاشکەنجە دراوە، چونکە بزێوە.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure