كه‌مه‌ندى.. زیاد له‌ به‌هره‌یه‌ك

هەواڵ / که‌لتور :: 22/05/2019‌ :: 117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عه‌باس كه‌مه‌ندى، هونه‌رمه‌ندى دیارى چه‌ند بوارێكى وه‌ك مۆسیقا و گۆرانى و ئاواز و نیگاركێش و نووسه‌ر و شاعیر، ساڵى 1952 له‌ شارى سنه‌-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى سوننه‌تى له‌دایكبووه‌.


ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ى كورد، له‌ ته‌مه‌نى 16 ساڵییه‌وه‌ هۆگرى فۆلكلۆر و شیعر و چیرۆكى كوردى ده‌بێت و ورده‌ورده‌ شێوازێكى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌دۆزێته‌وه‌. له‌ ته‌مه‌نى 18 ساڵیدا پله‌ى یه‌كه‌مى پێشبڕكێیه‌كى چیرۆك-ى له‌ رادیۆى سنه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌شێكى زۆرى ته‌مه‌نى له‌ رادیۆى سنه‌ به‌سه‌ر بردووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه‌ ناو و ناوبانگێكى فراوانى له‌ به‌شه‌كانى كوردستادا هه‌یه‌ و خاوه‌نى ستایلێكى تایبه‌ت به‌ خۆى بوو به‌تایبه‌ت له‌ بوارى هونه‌رى گۆرانیدا كه‌ خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌لبوومى گۆرانى و كتێب و به‌رهه‌مى جیایجایه‌، وه‌ك: ئه‌لبوومه‌كانى (گه‌لاوێژ، هه‌ورامان، پرشنگ، كیژى ورد) و چه‌ندین كتێب، له‌وانه‌ ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆرى كوردستان كه‌ 6 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه‌، هه‌وره‌ها 4 رۆمان و 30 فیلم و 2 دیوانه‌ شیعرى كوردى و فارسى و 100 تابلۆ و چه‌ندین به‌رهه‌مى ترى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى. هه‌روه‌ك كه‌مه‌ندى، شیعره‌ هیجاییه‌كان (داشۆرین)ه‌كانى پێش سه‌رده‌مى ئیسلام-یشى كۆكردوه‌ته‌وه‌.

عه‌باسى كه‌مه‌ندى، له‌ رۆژى 22ى ئایارى 2014 كۆچى دوایى كرد و له‌ڕێوره‌سمێكى فراواندا هه‌ر له‌ شارى سنه‌ى زێدى خۆى به‌خاك سپێردرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure