پاش مانگی ڕەمەزان سێ بانگخواز لەسێدارە دەدرێن

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2019‌ :: 330‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ماڵپەری میدڵ ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد: سعودیە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ بانگخوازی سعودی دەرکردووەو پاش مانگی رەمەزان بڕیارەکە جێبەجێ دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە بانگخوازەکان پێكدێن له‌ (شێخ سەلمان عەودە و شەیخ عەوەز قەرنی و شەیخ عەلی عەمری) و مانگی ئەیلولی ساڵی 2017 دەستگیرکراون و بەشێوەیەکی نهێنی دادگایی کردوون، دواتر دادوەری گشتی بە تیرۆر تاوانباریکردن و داوایکرد بریاری لەسێدارەدانیان بۆ دەربکرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوه‌ کە مانگی نیسانی پێشوو سعودیە بەهۆی باکگراوندی تیرۆرستییەوە، 37 کەسی سعودی لەسێدارەداوه‌ كه‌ زۆربەیان چالاکوانی شیعەمه‌زهه‌ب بوون، بەڵام کاتێک بینیان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەیەکی نییە، بڕیاریاندا بەردەوامبن لە له‌سێدارەدانی چەند کەسایەتیەکی ناودار.

لەبەرامبەردا کارین عەتیە هەواڵسازی ڕۆژنامەی واشنتن لە رێگەی  تویتەرەوە نوسیوێتی "تەنیا پاش هەشت مانگ لە کوشتنی خاشقچی، بڕیاری لەسێدارەدانی شێخ سەلمان عەودە دراوە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure