لەبارەی ڕەنگکردنی شوتی ھاوردەکراوەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2019‌ :: 1477‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەگەڵ ئەوەی ھاووڵاتیان لەھەرێمی کوردستان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون لە کڕین و خواردنی شوتی کە بەھۆی ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ ڕەنگی تێده‌كرێت، نوێنەری عەلوەی سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


له‌وباره‌یه‌وه‌ عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "ھەموو ئەو ھەواڵ و قسانەی باس لەوەدەکات کە دەرزی لە شوتی دەدرێت بۆ گه‌وره‌كردن و ره‌نگ تێكردنی، 100% دوورە لە ڕاستییەوە، چونكه‌ ھەموو ئەو بازرگانانەی کە شوتی ھاوردە دەکەن نوێنەری خۆیان ھەیە لە ئێران کە شوتییەکە باردەکات، ئەو شوتیەش ھەر بۆ عێراق و ھەرێم نایەت، بەڵکو بۆ تورکیا و ڕوسیا و وڵاتانی كه‌نداویش دەڕوات".

وتیشی: "لەڕۆژێکدا نزیکەی 500 ته‌ن شوتی بێتە ناوەوەی هه‌رێم، گەر 100 تەنیشی خراپ بێت، ئەمە نابێتە پلەیەک بۆ ئەوەی ھەموی خراپ بێت، دڵنیایی دەدەمه‌ ھاووڵاتیانی ھەرێم کە شوتی ئێرانی 95% باشە".

له‌وكاته‌وه‌ی شوتی كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ له‌ناو هاووڵاتیاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ به‌ ده‌رزی ره‌نگی تێده‌كرێت و گه‌وره‌ ده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure