لەمەودوا ترامپ بەبێ كۆنگرێس ناتوانێت ئەم کارە بکات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دەیەوێت یاسای مافی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانەوە پووچەڵبکاتەوە و چیدیکە نەتوانێت به‌ بێ رێپێدان و مۆڵه‌تی كونگرێس ئەو کارە بکات. 


به‌گوێره‌ی راپۆرتی سایتی بۆرنای ئێرانی، ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌، به‌ 30 ده‌نگی به‌ڵێ و 22 ده‌نگی نه‌خێر، ئه‌و پووچه‌ڵكردنه‌وەیەیان په‌سەند كردووه‌ و سەرۆكی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نابێت بێ مۆڵه‌تی كۆنگریس هێرشبكاته‌ سه‌ر وڵاتان. 

مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و راگه‌یاندنی جه‌نگـ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، یاسایه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ دوای رووداوه‌كانی 11ی سێپتەمبه‌ری 2011 په‌سەند كرا و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بێ مۆڵه‌تی كۆنگرێس، هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌كار بێنێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure