جیهان به‌كورتی: ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی دەنێرێت بۆ رۆژهەڵاتی عێراق

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2019‌ :: 1527‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ناس-یاسادانەرە ئەمریکییەکان پشبینی دەکەن ئیدارەی ترامپ مامەڵەی لەگەڵ ئێراندا بگۆڕیت

یاسادانەرەکان ئاماژەیان بەوەداوە رۆژی سێشەممە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی هەوڵیانداوە ئەنجومەنی نوێنەران بەوە قایل بکەن کە ئیدارەی ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت رێگری لە تاران بکات، نەک پەلاماری کۆماری ئیسلامی بدات.


ئەسرار میدیا-حکومەت چاو دەخاتەسەر نێرگەلە
ڕۆژی دووشەممە مەنسور بەتیش وەزیری ئابووری لوبنانی لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران پێشنیاری کرد بڕی 1000 لیرەی لوبنانی (نزیکەی 0.67) دۆلاری ئەمریکی باج بخرێتەسەر هەر نێرگەیەلەیەک کە لە چێشتخانە و هۆتیل و باڵەخانەکاندا پێشکەش دەکرێت، وەک بەشێک لە زنجیرە نوێکەی باج کە چەند کەلوپەلێکی دیکەش دەگرێتەوە.


سکای نیوز- پێشبینی دەکرێت ئابووری تورکیا لە ساڵی 2019دا زیاتر هەڵکشێت

ڕۆژی سێشەممە رێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان ئاماژەی بەوەداوە پێشبینی دەکەن ئابووری تورکیا لەمساڵدا بە ڕیژەی 2.6 هەڵکشان بەخۆیەوە ببینێت.


بی بی سی-دواین چەکی چین لە جەنگی بازرگانیدا کاریۆکیە

ڕۆژی هەینی لە وڵاتی چین گۆرانییەک بەناوی جەنگی بازرگانی لەسەر بەرنامەی چاتی WeChat بڵاوبووەوەو سەدان هەزار جار هاوبەشی پێکرا.


سپوتنیک-ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا حیزبی ماڵی دیموکراتەکان گفتوگۆیان لەسەر تاوانبارکردنی ترامپ کرد

دووبارە حیزبی ماڵی دیموکراتەکان هەوڵی تاوانبارکردنی ترامپ دەدەن، ئەمەش پاش ئەوەی ڕاوێژکاری یاسایی دۆن ماکغان پەشیمانبووەوە لەوەی لەبەردەم کۆشکی سپیدا شایەتی بدات، لەبەرامبەردا دیپارتمانتی دادوەری پاساوی بەوە هێنایەوە کە نابێت بە زۆر ڕاوژێکارە یاساییەکان شایەتی بدەن.


سپوتنیک-ئامادەکاری بۆ جەنگ؟ ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی لە ئوردنەوە دەنێرێت بۆ رۆژهەڵاتی عێراق
بەپێی فارس نیوز ئەمریکا سوپا سەربازییەکەی لە عێراق بۆ 10 هەزار سەرباز بەرزکردەوەو کاروانێک ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە ئوردنەوە ناردووە بۆ رۆژهەڵاتی عێراق.


سپوتنیک-پوتین، مێرکل، ماکرۆن دڵنیایی دەدەن کە پاڵپشتی ئێران دەکەن
ڕۆژی سێشەممە هەریەکە لە پوتین-ی سەرۆکی رووسیا و ئەنگێلا مێرکڵ-ی ڕاوێژکاری ئەڵمانی و ئیمانوێل ماکرۆن-ی سەرۆکی فڕەنسا پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوپەیمانی ئابووری لەگەڵ ئێران دووپاتکردەوە و باسیان لە گرنگی پاراستنی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران کرد.


سپوتنیک-حوسییەکان بە درۆن هێرش دەکەنەسەر فڕۆکەخانەی نەجران لە سعودیە
ڕۆژی چوارشەممە کەناڵی ئەلمیسراح ئاشکرایکرد، حوسییەکان بە فرۆکەی بێفرۆکەوان (درۆن) هێرشیان کردووەتەسەر دوو هەڵگری فڕۆکەی سەربازیی لە فڕۆکەخانەی نەجران و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زەرەر و زیانەکانی نییە.


سپوتنیک-تیرۆریستان پیلان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی کیمیایی دەکەن لەسەر ئیدلب و حەلەب
ڕۆژی سێشەممە ناوەندی ڕوسی بۆ ئاشتەوایی سوریا ئاماژەیان بەوەداوە کە تیرۆریستەکانی سوریا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی کیمیایی دەکەن بۆ سەر ئیدلب و ڕۆژهەڵاتی حەلەب.


ئەکسیۆس-بۆ دووەمجار گەرمترین مانگی ئایار لەسەر زەوی تۆمارکرا
بەپێی وەکالەتی ناسا لەسەرەتای تۆمارکردنی پلەی گەرمی زەوی لە ساڵی 1820وە دووەم گرنگترین مانگی ئایاری سەر زەوی تۆمارکرا و پسپۆران لەوە دەترسن ئایار پێش سێ گەرمترین مانگی ساڵ دێت، واتە سێ مانگی لەمە گەرمتر بەڕێوەیە.


سینکینگ پرۆگرێس-ترامپ لە پڕ ئاراستەی بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت و دەڵێت هیچ "ئاماژەیەک" بۆ هەڕەشە نیە"
وادیارە ترامپ هیچ ستراتیژێکی دیاریکراوی بۆ ئێران نییە، چونکە لە کاتێکدا ترامپ باسی لە ئەگەری هێرشی سەربازی دەکرد، ڕۆژی دووشەممە ئاڕاستەکەی گۆڕی و دەڵێت "هیچ ئاماژەیەک" بۆ هەڕەشە و جەنگ نییە.

زە گاردیان-جه‌نگی بازرگانی ئه‌مریكا و چین مه‌ترسی ده‌خاته‌سه‌ر ئابووری جیهان 

ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌زن به‌ ناوی ڕێكخراوی پاڵپشتی و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری (OECD)، هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین و ده‌ڵێن "ئه‌م جه‌نگه‌ مه‌ترسی ده‌خاته‌سه‌ر ئابووری جیهان و زیانی گه‌وره‌ی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه‌ توندتر بێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ تا ساڵی 2021 و 2020 گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری جیهان به‌ ڕێژه‌ی 0.7% كه‌مبكاته‌وه‌.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure