5 ملیۆن دینار به‌ قه‌رز ده‌درێته‌ مامۆستایان و خوێندكاران

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14847‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

بانکی رافیدەین به‌ نوسراوێك رایگه‌یاند: به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك بڕی پێنج ملیۆن دینار به‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن ده‌داته‌ مامۆستایان و خوێندكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ زانكۆ ئه‌هلیی و حكومییه‌كان ده‌خوێنن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2019، بانکی رافیدەین له‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌: وه‌كوو پێشینه‌ پێنج ملیۆن دینار ده‌ده‌نه‌ مامۆستایان و خوێندكاران و توێژه‌ره‌وانی خوێندنی باڵا له‌ زانكۆ حكومییه‌كانی عێراق و زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.

بانكه‌كه‌ به‌پێی ئه‌م مەرجانه‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌دات (پێشینەکە پێنج ملیۆن دیناره‌و ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ كه‌فیلێكی هه‌بێت كه‌ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت و هیچ كه‌فاله‌تێكی دیكه‌ی نه‌بێت و لە ماوەی دوو ساڵیشدا لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌).

هه‌روه‌ها له‌ مه‌رجه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی داوای ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات، بیسه‌لمینێت كه‌ پێشینه‌كه بۆ درێژەدانە بە خوێندن، هه‌روه‌ها بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خوێندنه‌كه‌ی.

ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی داوای ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات، ته‌سكه‌ره‌و جنسیه‌و كاری نیشتمانی ببات بۆ بانكه‌كه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure