دواڕۆژ زانیاری نوێ لەسەر دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 14777‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سیاسى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات: ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووی كه‌ركوك په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ند دۆسیەیه‌كى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى كه‌ركوك و به‌غداوه‌ هه‌یه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سیاسى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشووی كه‌ركوك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند و وتی: "ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ند دۆسیه‌یەكى كۆنى گه‌نده‌ڵى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى كه‌ركوك و به‌غداوه‌ هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دراوه‌ته‌ پۆلیسى ئینته‌رپوڵ".

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد: ئه‌و دۆسیەیانه‌ى له‌ دژى نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌رزكراونه‌ته‌وه‌ له‌ بوارى ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان و پترۆدۆلار و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری دیكه‌یە كه‌ له‌ماوه‌ى بوونى وه‌ك پارێزگار ئه‌نجامیداون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ڕوونیشیكرده‌وه‌: یه‌كێكی تر له‌و تۆماته‌ى ئاڕاسته‌ى كراوه‌ له‌ لایه‌ن خانه‌واده‌ى كه‌سێكه‌وەیە كه‌ پێشووتر له‌ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى كه‌ركوك كاریكردوه‌، دواى وروژاندنى دۆسیەیه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا له‌ دژى  پارێزگارى پێشووی كه‌ركوك، به‌ چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌وه‌ كوژراوه‌.

وتیشى: "ئێستا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یە له‌ رێگه‌ى سه‌فقاتى سیاسى ونبكه‌ن و ناوبراو ئازاد بكه‌ن".

هه‌روه‌ها سه‌چاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ئیداره‌ى كه‌ركوكیش بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كانیش ئاگاداری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم)ن و پشتگیری له‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.

پ: چ. ع
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure