عێراق له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 22/05/2019‌ :: 6689‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای 2019وه‌ یه‌ك به‌رمیلیشی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه‌.


ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2019، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه‌: به‌پێی رێككه‌وتنی بودجه‌ی 2019ی عێراق، ده‌بوایه‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكردایه‌".

جیهاد باسی له‌وه‌شكردووه‌: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌ی بودجه‌وه‌، كات تێپه‌ڕیوه‌و ئێستا گه‌یشتووینه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی 2019، كه‌چی هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێكی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه‌.

رونیشی كردووه‌ته‌وه‌: زانیاری هه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 600 - 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ له‌و بڕه‌ 400 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure