ئیندیپێندنت به‌شی فارسی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 22/05/2019‌ :: 208‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سایتی ئینته‌رناشناڵی فارسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پێگه‌ی ره‌سمی ئیندیپێندنت به‌ زمانی فارسی و چه‌ند زمانی دیكه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و سایته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئینگلیزییه‌كه‌ی له‌ ساڵی 2018دا.

نووسینگه‌ی ئه‌و سایته‌ له‌ شاری نیۆیۆركه‌ و كاملیا ئێنتخابی فه‌رد، رۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری سیاسی، به‌ڕێوه‌به‌ر به‌شی فارسی ئیندیپێندنتی سه‌ر به‌ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنته‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری سیاسی به‌ ئه‌زموون له‌و پێگه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌كاركردووه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ به‌ سێ زمانی دیكه‌ی عه‌ربی، توركی و ئۆردو، كارده‌كات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure