رونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی ئازار

هەواڵ / کوردستان :: 22/05/2019‌ :: 80084‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا دواى جه‌ژنیش پاره‌ بنێرێت، وەزارەت تاوه‌كوو 22ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ وتی: "وه‌زارتی دارایی پێشوه‌خت به‌ نوسراوێك داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا ده‌كات مووچه‌ی مانگه‌كه‌ی بۆ بنێرێت، ئه‌م مانگه‌ش نوسراومان ئاڕاسته‌ كردوون و ئه‌گه‌ر پاره‌ بنێردرێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژن ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری 2019 پێشده‌خه‌ین بۆ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ش دوابكه‌وێت بۆ دوای جه‌ژن، ئه‌وا ئێمه‌ هه‌روه‌كو مانگه‌كانی رابوردوو تاوه‌كوو 22ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كه‌ین و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ده‌هێنرێت".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure