له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 11320‌ جار بینراوە
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار رایده‌گه‌یه‌نێت: پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك له‌ لوبنان ده‌ستگیركراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس و ئاگادار (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌یروت له‌ لوبنان ده‌ستگیركراوه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ نه‌مساوه‌ به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

وتیشى: "ناوبراو له‌ چه‌ندین دۆسیه‌دا سكاڵاى له‌سه‌ره‌ و پێده‌چێت ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى دادگاى عێراق و له‌رێى پۆلیسى ئینته‌رپوڵه‌وه‌ بوبێت".

پێشتر دادگا بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كرد به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى له‌ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى "گه‌نده‌ڵى و دزى و به‌فیڕۆدانى پاره‌ى گشتى".

لەدواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 و هێرشى سوپاى عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریم شاره‌كه‌ى جێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێبوو.

له‌ 16ى شوباتى 2019ش ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ ریزه‌كانی دووربخاته‌وه‌ كه‌ پێشتر پله‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌بوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە