منداڵه‌ ونبووه‌كه‌ ته‌نیا ئێسكه‌كانى دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 14268‌ جار بینراوە
لانه‌ ئه‌ندام

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ خانه‌قین منداڵێكى نابیست دواى دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گونده‌كه‌ى خۆیان له‌ نێو كێڵگه‌یه‌كى كشتوكاڵى ئیسكوپروسكه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌. 


دیار شه‌وكه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین (ئه‌مڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى عالیاوه‌ى سه‌ر به‌ خانه‌قین له‌ نێو کێڵگه‌یه‌كى كشتوكاڵى له‌ لایه‌ن خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌یه‌كه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ بوونى ته‌رمێك كه‌ ته‌نیا ئێسكه‌كانى ماوه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "به‌پێى بچووكى ته‌رمه‌كه‌ و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دەرکەوتووە ته‌رمى (لانه‌ ئه‌ندام)ی ته‌مه‌ن چوار ساڵانە كه‌ منداڵێكى نابیسته‌ و ماوه‌ى یه‌ك مانگه‌ بێسه‌روشوێنه‌ و دایكیشى له‌كاتى بینيى ته‌رمه‌كه‌ جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمى لانه‌ی كچێتى". 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینەوە بۆ دواڕۆژی روونکردەوە: له‌ ته‌رمى لانه‌ ته‌نیا سه‌رى به‌ ته‌واوه‌تى ماوه‌ و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ له‌ ته‌رمه‌كه‌یان خواردووه‌ و بۆ پشكنین ئێسكوپروسكه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى شارى باقووبه‌ كراوه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌. 

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure