ئەمریكا تۆمەتێک ئاڕاستەی ئێران دەکات

هەواڵ / جیهان :: 21/05/2019‌ :: 466‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەری زۆری هەیە ئێران لەپشت ئەو هێرشانەوە بێت كە كرایەسەر كەشتی و وێستگەكانی سووتەمەنی لە ناوچەی كەنداو.


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی دركاندووە كە بەچاوخشاندنەوەی بەو ناكۆكییە هەرێمییانەی لە دەیەی رابردوو بینیومانن، ئەگەینەوە ئەوەی رەنگە ئێران لەپشتیانەوە یێت.


پێشتریش ریاز حكومەتی تارانی تاوانبار كرد بەوەی فەرمانیداوە بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش بكرێتەسەر دوو وێستگەی نەوتیی لەسعودیە.


پێش ئەو رووداوەش چوار گواستەرەوەی نەوتیش هێرشیان كرایەسەر لە بەندەری فوجەیرە كە دوانیان سەر بە عەرەبستانی سعودیە بوون.

ئا: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure