پیلانێكی مه‌ترسیدار له‌ دژی سلێمانی ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 15001‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ شانه‌ی هه‌واڵگری هه‌ڵۆ و ئاسایشی سلێمانی گرووپێكی "مه‌ترسیدار"یان ده‌ستگیركردووه‌.


بەپێی هەواڵێکی سایتی روسیا ئەلیەوم، فازڵ ئه‌بو ره‌غیف پسپۆری له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق وتوویەتی: "تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ نێوان سلێمانی و به‌غدا پیلانیان دانابوو له‌ رۆژانی ره‌مه‌زاندا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌و دوو شاره‌ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی، توانرا گروپه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستگیربكرێن".

ره‌غیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی داعش هه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو سلێمانییه‌وه‌ كه‌ شارێكی ئارامه‌، به‌ڵام به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئاسایش و هه‌واڵگری فیدراڵی ئه‌و پیلانه‌یان تێكدراوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure