زەریف: جەنگی ئەمریكا - ئێران روونادات

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- (كوردستانییەكان) لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە.. ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان
- وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات
- هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بەرامبەر بە ململانێكانی ئێران و ئەمریكا .. زۆربەیان داوای بێلایەنی دەكەن
- ژنانی ئێزیدی و تراژیدیایەكی دیكە
- ئێكسۆن مۆبیل، عیراق تەنگەتاو دەكات .. كاریگەریی لەسەر هەرێم نابێت
- سوپای سوریا ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی "بەرەی نوسرە" كۆنترۆڵ دەكات
- ئەنجومەنی سەربازی و ئۆپۆزسیۆنی سودان رێكەوتن .. ماوەی دەسەڵاتی ئینتیقالیان دیاریكرد

خەبات:
- مەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژن
- سەفین دزەیی: ئێستا لێكتێگەیشتنێكی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە.. هەرێم لەڕووی پرەنسیپەوە كێشەی لەگەڵ رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیلە نەوتەكە نییە
- نەوتی خاوی برێنت رووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 73 دۆلار و 20 سەنت
- قایمقامی شنگال: 40 هەزار كەس لە خەڵكی شنگال تائێستا بێ‌ ناسنامەن
- ئاورینگ شێخ عەلی: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای دادگای ئیتیحادی لە بەرژەوەندیی كوردە
- تیمی نیشتیمانی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان پێكهاتووە
- حكومەتی هەرێم وەڵامی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە رەوشەكانی مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2018 دەداتەوە: بۆ كەمایەتییە ئایینی و مەزهەبی و ئیتنییەكان، هەرێمی كوردستان تاكە شوێنە كە تیایدا هەمووان هەست بە ئاسوودەیی دەكەن 
* یەك كەسیش لە هەرێمی كوردستان نییە لەسەر جیاوازیی نەتەوەیی رووبەڕووی كێشە بووبێتەوە.
- دۆناڵد ترەمپ: بەهیچ شێوەیەك رێگە بە ئێران نادەین ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
- سبەی جەهەپە دەست بە كەمپینی هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ دەكات بە دروشمی "ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كاندیدی 16 ملیۆنە نەوەك هی جەهەپە"
- داواكاری گشتیی توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نزیكەی 300 ئەندامی رێكخراوەكەی گولەن دەركرد
- وەزیری دەرەوەی سعودیە وڵاتی قەتەر بە پاڵپشتیكردنی تیرۆر تۆمەتبار دەكات
* وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: تۆمەتەكانی عادل جوبەیر بێ‌ بنەما و هیچ بەهایەكیان نییە
- چین بۆ ئەمریكا: دەستبەرداری گێرەشێوێنییەكانت بە لە دەریای باشووری چین
- بەهۆی هەڕەشەی داعش و عەرەبە شۆڤینییەكان 504 دۆنم زەوی سووتێنراوە
* هەوڵەكان بۆ وەرگرتنی پارەی جووتیاران و رێگریكردن لە سووتاندنی دەغڵودانی كورد چڕ دەكرێنەوە
* ئەمساڵ حكومەتی عێراق تەنیا 30%ی دەغڵودانی جووتیارانی كوردستان وەردەگرێت و 70%ی بەفیڕۆ دەچێت
* جووتیاران: پێویستمان بە هێزی ئەمنی و ئاگركوژێنەوەی زیاترە بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە
* جوان رۆژبەیانی: پارەی سێ‌ ساڵی جووتیارانی كوردستان لەلای حكومەتی عێراقە
- سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ‌ توێژینەوە بڵاودەكاتەوە
- بە گوژمەی 280 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەكی كارەبا لە شێخان دروست دەكرێن

هەولێر:
- نێچیرڤان بارزانی داوادەكات ئاستی نوێنەرایەتی (یوئێن) لە كوردستان بەرزبكرێتەوە و بنكەی سەرەكیی بەرنامە مرۆییەكەی بۆ هەولێر بگوێزرێتەوە
* سەدی نەوەدی ئاوارەكانی سووریا و سەدی شەتی ئاوارەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانن
- سەفین دزەیی: حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت
- دوای جەژن دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوە دەكرێت
- ئاوارە عەرەبەكان بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان
- رێبەرانی شیعەی عێراق لە روودانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران هۆشداری دەدەن
- مەسیحییەكان: لە كوردستان ئازادین، بەڵام لە داهاتووی عێراق دەترسین .. داوا دەكەن ئەمریكا بیانپارێزێت
- هاتووچۆ هەنگاوەكانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا و ئەوروپی راگەیاند .. ئاسانكاری زۆر باش بۆ شۆفێران كراوە
- سەدان كەس لە ئەوروپا بەهۆی هاوكاریكردنی پەنابەرانەوە دەستگیركراون
- هەڵوێستی ئاكپارتی بەرامبەر بە كورد نەرمتر دەبێت .. شەڕی ئەمجارەی ئەردۆگان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن جیاواز دەبێت
- زەریف: جەنگی ئەمریكا - ئێران روونادات
- لە سوودان ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردن دەكرێت
- سویسراییەكان دەنگیان بە توندوتۆڵكردنی رێوشوێنەكانی هەڵگرتنی چەك دا

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure