بۆ پاراستنی سەربازەكان لە مێشوولە ئەمریكا كارێكی زانستی سەیر دەكات

هەواڵ / زانست :: 22/05/2019‌ :: 584‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پڕۆژەیەكی نوێی ئاشكراكردووە بۆ دابینكردنی پاراستنی درێژخایەن لەو نەخۆشیانەی كە مێشوولە دەیانگوازێتەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە نەخۆشکەوتن و کەمکردنەوەی توانای جەستەیی سەربازەکانی لە بەرەکانی جەنگدا.


پڕۆژەکەی وەزارەتی بەرگری پشتدەبەستێت بە ئەندازیاری بۆ ماوەیی ئەو بەكتریایانەی كە لەسەر پێستی مرۆڤ دەژین.

ئەم پڕۆژەیە پێیدەگوترێت ریڤێكتۆر و دەستپێشخەریەكە چوار ساڵ دەخایەنێت بەو مەبەستەی كۆمەڵە چارەسەرێك دابینبكرێن كە بە ئاسانی بگەیەنرێتە كەسەكان بۆ نموونە سەر لێشێواندنی مێشوولەكە یاخود رووبه‌ڕووبونەوەی لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا و وای لێبكەیت لانی كەم ماوەی دوو هەفتە دووربكەوێتەوە.

ئەو دەزگایەی كە لە پشت پڕۆژەكەوەیە پێیدەگوترێت (دارباو) سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریكایە و 52 ساڵ لەمەوبەر دروستكرا بۆ رابەرایەتیكردنی توێژینەوە و گەشەپێدانی سەربازی، بەڵام لە راستیدا هێزی داهێنەری چەندین داهێنانی وەرچەرخێنەرەكە جیهانیان بۆ هەتاهەتایە گۆڕی بۆ نموونە ئینتەرنێت و سیستمی جی پی ئێس كە شوێنی مەبەست دیاریدەكات.

ئەم دامەزراوەیە بودجەی ژمارەیەك توێژینەوەی گرتۆتەئەستۆ لە بوارەكانی چاككردنی یادگە و بیرەوەری و پێكەوەژیانی مرۆڤ و ئامێر و چۆنیەتی خێراكردنی دەستنیشانكردنی نەخۆشی و وەڵامدانەوەی ئەم پڕۆژەیەش تازەترین پڕۆژەی داربایە و كار لەسەر ئەوە دەكات گۆڕانكاری دروستبكرێت لەو پێكهاتە كیمیاویانەی كە دەبنەهۆی ئەوەی بۆنی كەسەكە زیاتر مێشوولەكە رابكێشێت.

پ: ئەڤین
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure