ترامپ: تا من سه‌رۆك كۆمار بم چین نابێته‌ زلهێز

هەواڵ / جیهان :: 21/05/2019‌ :: 268‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: تا كاتێك ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدایه‌ رێنادات چین ببیته‌ زلهێز.


دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند: خۆشحاڵم به‌ بوونی ناكۆكی بازرگانی لەنێوان په‌كین و واشنتۆندا و ئه‌گه‌ر چین ده‌یه‌وێت ببێته‌ زلهێز، ئه‌و رووداوه‌ له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا روونادات.

وتیشی: "ئابوری ئێمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ و چین به‌نیازه‌ پێش ئێمه‌ بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هیلاری كلینتۆن سه‌رۆك كۆمار بوایه‌، ئه‌وان ده‌یانتوانی پێش ئێمه‌ بكه‌ون، به‌ڵام له‌كاتی مندا شتی وا روونادات".

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ كه‌ی جه‌نگی ئابوری نێوان ئەوان و چین كۆتایی پێدێت؟ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ئێستادا ملیۆنان دۆلارمان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ ئاشكرایی دیاره‌ چین وه‌كو ئێمه‌ بارودۆخی باش نییه‌ و له‌ئێستادا ئابوری ئه‌و وڵاته‌ سه‌ركه‌وتوو نییه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure