عادل عەبدولمەهدى لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نێوەندگیریی دەکات

هەواڵ / عێراق :: 21/05/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکى نزیک لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد کە سەرۆک وەزیران دەیەوێت نێوەندگیریی لەنێوان تاران و واشنتندا بکات.

وتیشى: "لە چوارچێوەى سەردانەکەى سەرۆک وەزیران بۆ وڵاتى سعودیە و بەسەرکردنەوەى ناوچەکە، ناوبراو بە نیازە لە دوو رۆژى داهاتوودا سەردانى هەریەک لە وڵاتانى قەتەر و کوەیت بکات".

لەوبارەیەوە سەرچاوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى سپوتینک ئاشکرایکرد: کە جگە لە (عێراق، قەتەر، سویسرا، عومان و ژاپۆن) روسیاش یەکێکە لەو وڵاتانەى هەوڵدەدات کە نێوەندگیریى لە نێوان واشنتۆن و تاراندا بکات بۆ چارەسەرکردنى ئەو قەیرانە مەترسیدارەى لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا سەریهەڵداوە.

لە لایەکى دیکەشەوە دوێنێ دووشەممە 20ى ئایار، یوسف بن عەلەوى بن عەبدوڵا، وەزیرى دەرەوەى سەڵتەنەى عومان بۆ چارەسەکردنى ئەو گرژى و ناکۆکییانەى لە نێوان ئێران و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى دروست بووە بە سەردانێک گەیشتە تاران و لەو بارەیەوە دواپێشهاتەکانى ناوچەکە تاوتوێکران.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure