ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ئه‌م توێژه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 6574‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 بڕیاره‌ له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ 21ى ئایارى 2019 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى توێژێك بكرێت كه‌ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت. 

 
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى شوباتى خانه‌نشینى سه‌ربازيى دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 22ى ئایار و پێنجشه‌ممه‌ 23ى ئایار مووچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى دابه‌شبكرێن.

له‌دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و توێژه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوباتی رابوردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دێت.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure