ترامپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نوێ له‌ ئێران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 21/05/2019‌ :: 5578‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئێران كرد و هۆشداریى دایه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر هه‌نگاوێك له‌دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى واشنتن بیگرێته‌به‌ر.

 
دۆناڵد ترامپ له‌ كاتى جێهێشتنى كۆشكى سپى به‌ره‌و ویلایه‌تى په‌نسلڤانیا رایگه‌یاند" ئێران رووبه‌ڕووى هێزێكى گەورە ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ت هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا بكات له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وتیشى:"ئێران دوژمنكارییه‌كى توندى به‌رانبه‌ر واشنتن هەیە".

ترامپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ واشنتن ئاماده‌ى دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ بن.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure