هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌ ماڵه‌كه‌یدا كوژرا

هەواڵ / که‌لتور :: 20/05/2019‌ :: 29886‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


هونه‌رمه‌ندێكی دانیشتووى گوندێكى شاری بۆكان-ى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا.

 
ره‌سوڵ خالیدی، ناسراوه‌ به‌ ره‌سوڵ كه‌ڵه‌وان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌  19ی ئایار، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گوندی میرئاوای سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ گولـله‌ كوژراوه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "تائێستا هۆكاری ئه‌و تاوانه‌ و بكوژه‌كه‌ی نادیاره‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یەوه‌ به‌رده‌ست نییه‌". 

ره‌سوڵ خالیدی، هونه‌رمه‌ندێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و یه‌كێك له‌ گۆرانیبێژه‌ ناوه‌داره‌كانى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure