"هاووڵاتییەک به‌ تۆمەتی فرۆشتنی شۆسته‌ و شه‌قام دەستگیرکراوە"

هەواڵ / کوردستان :: 20/05/2019‌ :: 828‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال


پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه‌ هه‌ندێكیان به‌تۆمه‌تی دزی و ساخته‌كردنی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی شۆسته‌ و شه‌قام ده‌ستگیركراون.

 
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2019 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند و وتى:" تۆمه‌تبارێك ساڵانه‌ و تابلۆی ئۆتۆمبێلى ساخته‌كردووه‌".

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: چوار تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون كه‌ كڕین و فرۆشتنیان به‌ ئۆتۆمبێلی دزییه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌و له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان هێناوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتوویانه‌ته‌وه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كه‌ تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه‌ به‌ فرۆشتنی شۆسته‌ و شه‌قامی ناوبازاڕ كه‌ به‌موڵكی خۆی زانیوه‌ و زیاده‌ڕۆییه‌كانی فرۆشتووه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ندكراوه‌و ده‌شڵێت: 48 تۆمه‌تباری دیكه‌ش ده‌ستگیركراون كه‌ ته‌جاوزیان كردووه‌ته‌ سه‌ر موڵكی گشتی له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و له‌سه‌ر موڵكی گشتی خانوویان دروستكردووه‌".

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure