كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزە ئەمنییەکان كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/05/2019‌ :: 667‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئێوارەی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایار، كوڵبه‌رێكی كورد کە خه‌ڵكی شاری بانه‌یە له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگەیاند: کە محه‌مه‌د رەسوڵ عه‌زیزی، خه‌ڵكی گوندی كانی سێفی شاری بانه‌، به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ سنوری سووراوی ئه‌و شاره‌ گیانی له‌ده‌ستداوە.

ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ كورده‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانی دیكه‌ له‌ سنوری سووراوی بانه‌، بێئاگاداركه‌دنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌، كراونه‌ته‌ ئامانجی گولـله‌ی راسته‌وخۆ كه‌ بووەته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانى.

محه‌مه‌د ره‌سوڵ عه‌زیزی ته‌مه‌ن 32 ساڵان خێزاندار بووە و باوكی چوار منداڵ بووه‌.

به‌ پستبه‌ستن به‌ ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی هه‌نگاو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019ەوە تائێستا ته‌نیا له‌ سنورەكانی بانه‌ پێنج كۆڵبه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئێرانەوە كوژراون و ده‌یان كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure