لە پەرلەمانی كوردستان سێ توێژینەوە خرایە بەردەم پەرلەمانتاران

هەواڵ / کوردستان :: 21/05/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

 

بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەبارەی كاری پەرلەمانتاری و ئەركی بەدواداچوون و چاودێریكردن لەپەرلەمانی كوردستانەوە، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی خستە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.

دوو شەممە 20ی 5ی 2019 سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان لەژێر چاودێریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان سێ توێژینەوەی بەناوی (ڕێبەری پەرلەمانتار، مێژووی یاسادانان، قانون الاقلیم) خستە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.

دانا دارا، ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: سەنتەری توێژینەوە ئەركی ئەنجامدانی توێژینەوەیە لەزۆر لایەنیشەوە هەوڵی دەستخستنی زانیاری دەدات كە توێژینەوەكانیشی كورت و خێران بەشێوەی زانستی دەیانخاتەڕوو.

وتیشی: ''پەرلەمانتاران پێویستیان بە بەرچاوڕوونیی هەیە بەتایبەت لە سێ بواردا، یاسادانان و چاودێریكردنی كار و ئەدای پەرلەمان، ئەمانەش وەك پاكێج دەخرێتە بەردەمیان تاكو بتوانن سودی لێ ببینن".

جەبار زیاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی توێژینەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەنجامدانی ئەو جۆرە توێژینەوانە بۆ پەرلەمانتارانی خولی ئێستا و ڕابردووش بەگرنگ دەزانێت، وتیشی: ''پێویستە سەنتەری توێژینەوە بودجە و پێداویستی بۆ دابینبكرێت و لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی گرینگی پێبدرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری لەم شێوەیە بۆ پەرلەمانتاران.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure