وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی تاقكیردنه‌وه‌كان بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 20/05/2019‌ :: 1707‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم مامۆستایان و سه‌رپەرشتیارانی پاریزگاكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ سه‌رنج و تێبینییه‌كیان له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ بەپێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه‌. 

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ژماره‌ (117) كه‌ له‌ رۆژی (19ی ئایاری 2019) ده‌رچووه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: تاقكیردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی نیشتمانی له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌وە له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات. 

له‌ به‌شێكی دیکەی نوسراوه‌كه‌دا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان كراوه‌، هاتووه‌: له‌بەر باری ده‌روونی و ئه‌و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی كه‌ قوتابیان و خوێندكاران له‌م كاته‌دا پێیدا تێپه‌ڕده‌بن سه‌رجه‌م مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌بێت وه‌ك دیسپلینی كارگێڕی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ناوه‌ندی كارگێڕیی خۆیانه‌وه‌ به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ و یان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری كارگێڕی و یاساییان له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure