لیژنەیەکی پەرلەمانی كوردستان دەچێته بەغدا

هەواڵ / ئابوری :: 20/05/2019‌ :: 427‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


وابڕیاره سبەی 21ی ئایاری 2019 لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاووتوێی كێشەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات. 

سەفین ئاغا عومەر، بڕیاردەری لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان به دواڕۆژی ڕاگەیاند: "مەبەستی سەرەكی چوونمان بۆ بەغدا زیادكردنی رێژەی گەنمی جوتیارانه كه بۆ ئەمساڵ بەغدا ڕێژەكەی زۆر كەمكردووەتەوه".

وتیشی: "مەبەستێكی دیكەی سەردانەكە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی پێشووی پارەی گەنمی جوتیارانه كه زیاتر له سێ ساڵه حكومەتی عێڕاق ئەو پارەیەی لایە و خەرجی نەكردووه".

سەفین ئاغا عومەر ئاماژەی بەوەشدا: جگه له لیژنەی كشتوكاڵ، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵیش یاوەری ئێمەن له سەردانەكەماندا بۆ بەغدا.

باسی لەوەشكرد: هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی تەواوی ئەو كێشانه لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەن تا جوتیاران تەواوی مافەكانیان وەربگرن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure