لەبارەی دابەشکردنی مووچە لەپێش جەژندا دارایی گەنجینەکانی ئاگادارکردەوە​

هەواڵ / کوردستان :: 20/05/2019‌ :: 25411‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

 

ئەمڕۆ 20ی ئایاری 2019 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم داوای لیستی مووچەی لە گەنجینەکانی سەر بە وەزارەت کرد.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: کە بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای لە گەنجینەکان کردوە لیستی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵیان بۆ بنێرن.

باسی لەوەشکرد: کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی کە بەغدا پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەشکرد و پارەی بۆ هەرێم نارد، ئەوا لە هەرێمیش پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure