هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دوادەخرێت

هەواڵ / عێراق :: 20/05/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لیژنەى هەرێمەکان و پارێزگا رێکنەخراوەکان لە پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد: کە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق دوادەخرێت.

شێروان دوبەردانى، ئەندامێکى ئەو لیژنەیە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا وتى: "رێککەوتنێکى سەرەتایی لە نێوان عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیران و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان هەیە، بۆ دواخستنى کاتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق کە واچاوەڕوان دەکرا لەماوەی نێوان 16ى تشرینى دووەم تا مانگى نیسانى ساڵى داهاتووە ئەنجامبدرایە".

لە لایەکى دیکەشەوە سائیب خدر، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق جەختی لەوە کردەوە: کە لە رووى تەکنیکییەوە دواخستنى ئەو هەڵبژاردنە پێویستە، چونکە لە کۆبوونەوەکانى لیژنەى یاسایی پەرلەمان و ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمیسیۆن داوا کرابوو کە پێش مانگى نیسانى رابوردوو یاساى هەڵبژاردنەکان هەموارکرابایەتەوە کە نەکرا.

باسی لەوەشکرد: کە حکومەتیش دەیەوێت هەڵبژاردنەکان دوابخرێن و دەیانەوێت ماوەی نێوان هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاکان دوو ساڵ کەمتر نەبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure