وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە لەپێش جەژندا هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 64406‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە لەپێش جەژندا ئاشکرادەکات.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی (ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایاری 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "ئەگەر بەغدا مووچەی خۆیان پێش جەژن دابەشبکات، ئەوا پشکی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر بەغدا 453 ملیار دینارەکە بنێرێت لەگەڵ 378 ملیار دینارەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کە سەرەتای مانگ دەینێرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: لەو کاتەدا داوا لە بانکەکان دەکەین لە رۆژانی پشووشدا دەوام بکەن و بەمەش هەوڵدەدەین هەتاوەکو رۆژێک پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشبکەین.

 

پ: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure