150 دۆنم زه‌وى چێندراو به‌ گه‌نم و جۆ سوتێندرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 317‌ جار بینراوە
دیمه‌نێكى سوتانى گه‌نمه‌كه‌

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019 له‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا بڕێكى زۆر له‌ گه‌نم و جۆى جوتیاران سوتێندرا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "چه‌كدارانى داعش به‌ به‌رنامه‌ و پیلانى داڕێژراو ده‌ستیانكردوه‌ به‌ سوتاندنى به‌روبوومى جوتیاران". 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشى جه‌له‌ولا كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "كاتژمێر 7:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى (ئوم حونته‌)ى سه‌ربه‌ ناوچه‌ى شێخ باوه‌ به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه‌ زیاتر له‌ 150 دۆنم زه‌وى چێندراو به‌ گه‌نم و جۆ سوتێندرا كه‌ دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و به‌شێكى كوردیشى تێدایه‌". 

وتیشى: "هه‌فته‌ى رابردوو له‌گوندى (تبجى) له‌ جه‌له‌ولا سه‌دان دۆنم زه‌وى به‌روبومى كشتوكاڵى جوتیاران سوتێندرا، به‌پێى زانیارییه‌كان چه‌كدارانى داعش به‌پێى به‌رنامه‌ و پیلانى داڕێژراو ده‌ستیانكردووه‌ به‌ سوتاندنى به‌روبوومى جوتیاران و ده‌یانه‌وێت له‌م رێگەیه‌وه‌ هێزى خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌ نیشانبده‌نه‌وه‌". 

هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى میقدادیه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌، سه‌دان دۆنم زه‌وى له‌ به‌روبومى جوتیاران سوتێندرا، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابوردووشدا به‌هۆى چه‌ند ئاگرێكه‌وه‌ له‌ خانه‌قین زیاتر له‌ 400 زه‌وى به‌ هه‌مان شێوه‌ سوتێندراوه‌.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure