خانمان لەبەکارھێنانی پاککەرەوەیەک ئاگاداردەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 243‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەسلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌یه‌كی پاکەرەوەدا ده‌گیرێت كه‌ له‌ تاقیگه‌كان پشكنینی بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: "له‌ ئه‌نجامی پشكنینی به‌رده‌وامی كۆگاكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كاڵا و شمه‌كی تێدا كۆگا ده‌كرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی-یه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (46) كارتۆن ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی (راپیدۆ)دا گیرا كه‌ له‌ پشكنینه‌ كیمیاییه‌كاندا ده‌رنه‌چووه".

وتیشى: "ئه‌و خاوێنكه‌ره‌وه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ناوی (راپیدۆ)،یه‌ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی سلێمانییه‌وه‌ و دووه‌مجار له‌لایه‌ن بەشی كیمیای کۆلێژی زانستی زانكۆی سلێمانی-یه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق دروستنه‌كراوه‌، بۆیه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌".

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ خاوێنكەره‌وه‌یه‌ى ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ له‌ناوده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشكرد: "لیژنه‌ی كۆگاكانی یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و كۆگا و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ كاڵا و شمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت تا له‌وه‌ دڵنیابین‌‌ سه‌لامه‌تی به‌كارهێنان و نه‌فرۆشتنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی زیان به‌ هاووڵاتیان و به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure