موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

هەواڵ / عێراق :: 19/05/2019‌ :: 2733‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو 19ی ئایاری 2019 راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاشکرایکرد: کە موشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوەتە خوارەوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: کە دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی بەغدا بیستراوە.

باسی لەوەشکردوە: کە دەنگەکە لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: کە بڵندگۆکانی ئاگادارکردنەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتە کار.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure