هاوردەکردنی شوتی بۆ هەرێم دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 10087‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئایار، گومرگى هه‌رێم بڕیارێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى شوتى له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ركرد كه‌ به‌پێى بڕیارێك راگیرابوو، له‌ده‌قى بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه‌ "هاورده‌كردنى شوتى تا 10ى حوزه‌یران به‌رده‌وامده‌بێت".


عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگه‌یاند: "بەپێی بڕیارێکی  گشتی گومرگی ھەرێم بڕیاردرا، لە 19ى ئایارەوە ھاوردەکردنی شوتی دەستپێبکاتەوە، چونكه‌ لەماوەی رابوردودا به‌ دیاریكراویش له‌ 15ى ئایاردا، ھاوردەکردنی شوتى قەدەغەکرا".

وتیشى: "ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زاندنى نرخى شوتى".

له‌ ده‌قى بڕیاره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌ 2833ى له‌سه‌ره‌، هاتووه‌: "ڕێگە بەبازرگانان بدرێت ھەتا 10ى حوزه‌یران،  شوتی هاورده‌ بكەن".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure