هێنانى ئاژه‌ڵی وڵاتێك بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 1157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

به‌ڕێوبه‌راتی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم هاورده‌ى ئه‌سپی توركی بۆ ناو كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوبه‌راتی كۆمه‌ڵگای سنوریی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل-دا هاتووه‌: "به‌ گوێره‌ی نووسراوی به‌ڕێوبه‌راتی گشتی گومرگ ‌و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (رۆژئاواى نیل) له‌ناو وڵاتی توركیا و هه‌بوونی مه‌ترسی زۆر بڕیاردراوه‌ رێگانه‌درێت ئه‌سپی توركی به‌ هه‌موو جۆره‌كانی بێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌".

ڤایرۆسی (رۆژئاوا نیل) ڤایرۆسێكی مه‌ترسیداره‌ و زیاتر تووشی باڵنده‌كان ده‌بێت، به‌ڵام به‌ ئاسانیش له‌ نێو ئه‌سپ و سه‌گ-یشدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر مرۆڤیش تێكه‌ڵ به‌ گیانه‌وه‌ره‌ نه‌خۆشه‌كان ببن ئه‌وانیش تووش ده‌بن.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure