محه‌مه‌د بن سه‌لمان و مایك پۆمپیۆ پاراستنى ناوچه‌كه‌ تاوتوێده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2019‌ :: 86‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودییه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له‌ دواپێشهات و ئه‌و هه‌وڵانه‌ كرد كه‌ بۆ پاراستن و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر.

 
 هاوكات سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ سعودییه‌ و ئیمارات روویاندابوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌ له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی: "شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودییه‌ داوایكردووه‌، كه‌ دوو لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداوی له‌ 30 ئایاری ئه‌م مانگه‌ له‌ مه‌ككه‌ ئه‌نجامبدرێت."

 
پێشتریش له‌ شه‌وی هه‌ینی رابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕی بوو، تاكو ئه‌مریكا دووباره‌ بڵاوه‌ به‌هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ بكات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێرانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure