هاورده‌كردنى خۆراكێك له‌ دوو وڵاته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / ئابوری :: 19/05/2019‌ :: 1375‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزاوه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق هاورده‌كردنی هێلكه‌ له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئۆكرانیا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، هاوكات لە ئه‌مڕۆوه‌ باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی شووتی هه‌ڵده‌گیرێت.

 
(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019) وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم به‌فەرمی بڕیاریدا تاوه‌كو (10ی حوزه‌یرانی 2019) باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی شووتی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاریدا، رێگه‌نه‌درێت هێلكه‌ له‌هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئۆكرانیاوه‌ هاورده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق هۆكاری رێگرییه‌كه‌ی بۆ بوونی، په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا له‌و دوو وڵاته‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ده‌ره‌وازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم و عێراقیشى له‌كاركردن به‌ بڕیاره‌كه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، قه‌باره‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هێلكه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆنه‌، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌ ته‌نیا 850 ملیۆین هێلكه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌خورێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌نێردرێت.

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure