ئه‌مریكا و ئێران: جه‌نگمان ناوێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان: 

كوردستانى نوێ: 

- ناوى كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نرێت
- (كوردستانییه‌كان) له‌ به‌غدا: چاره‌سه‌رى پێویست بۆ كێشه‌كانى خانه‌قین
- ئه‌مریكا و ئێران ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌: جه‌نگمان ناوێت
- سه‌رۆكى دادگاى سلێمانى: ره‌خنه‌ له‌ دادگا له‌ڕووى ئه‌داى كارگێڕییه‌وه‌ ئه‌ركى میدیایه‌، به‌ڵام ره‌خنه‌گرتن و تانه‌دان له‌ بڕیارى دادگا ئه‌ركى پارێزه‌ر و دادگاى ته‌مییزه‌
- وزه‌ و ده‌سه‌ڵات .. پێگه‌ى ڤه‌نزوێلا له‌نێوان شه‌ڕى زلهێزه‌كاندا
- پڕۆژه‌ى دووسایدى رێگاى (كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێران ناوه‌ستێت

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى بێلارووسیا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌
* ژینگه‌ى له‌بارى وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیریى ئاسایش هاوكارن بۆ هاتنى وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان
- جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌: حه‌وت وڵات مه‌شق به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
- په‌رله‌مانتارێك: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هاووڵاتیان و دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم نییه‌
- ئه‌مڕۆ ناوى كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كرێت
- ئیكسۆن مۆبیل گه‌وره‌ كۆمپانیاى نه‌وتیى ئه‌مریكى له‌ به‌سره‌ كشایه‌وه‌
- له‌ مۆزه‌خانه‌ى بۆمبه‌ دروستكراوه‌كانى داعش له‌ كۆڕێ 120 جۆر چه‌ك و بۆمب و كه‌لوپه‌لى به‌كارهاتووى داعش نمایشكراون
- راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئێرانه‌وه‌ ناڕوونه‌
- كاربه‌ده‌ستانى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ له‌باره‌ى جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا زانیارى به‌ كۆنگرێس ده‌ده‌ن
- ئه‌ڵمانیا: مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازیى به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى عێراق ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌
- له‌ فڕه‌نسا خۆپیشاندانى ئێله‌گ زه‌رده‌كان مانگى شه‌شه‌مى ته‌واوكرد
- عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى كه‌ركوك به‌روبومى جوتیارانى كورد تاڵان ده‌كه‌ن .. كێشه‌ى نێوان جوتیارانى كورد و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى كه‌ركوك ره‌هه‌ندى سیاسى هه‌یه‌
- عێراق .. كوژرانى شه‌ش تیرۆریستى داعش
- سعودیه‌ رازى بوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌كانى كه‌نداو بڵاوه‌پێبكات
- یه‌مه‌ن.. 80 چه‌كدارى حوسى كوژران
- به‌حرێن .. كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ربازیى نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانى كه‌نداو به‌ڕێوه‌چوو
- وێڕاى دژایه‌تیكردنى به‌رده‌وام .. موسوڵمانانى نیشتیمانى عه‌ره‌بى روو له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن
* ساڵانه‌ هه‌زاران گه‌شتیار له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى سه‌ردانى ئیسرائیل ده‌كه‌ن

ژیان:
- راوێژكارێكى پارتى كۆمارى ئه‌مریكا بۆ ژیان: له‌ كوردستان هه‌ر كه‌سایه‌تیى و حزبێك په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئیخوان هه‌بێت، ده‌خرێته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌
- دانانى باج له‌سه‌ر به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .. باجى سه‌ر ئوتومبێلێكى 23 تۆنى له‌ 560 دۆلاره‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ 7 هه‌زار دۆلار
- هۆكارى كاركردنى منداڵان ناچاریى و زۆرلێكردنه‌
- هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر فرۆشتنى ئه‌لیكترۆنى نییه‌ .. بازاڕى ئۆنلاین جمه‌ى دێت

هه‌ولێر:
- له‌ خانه‌قین ده‌غڵ و دانى جووتیارانى كورد سوتێندران 
* له‌ ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك، عه‌ره‌بى هاورده‌ گه‌نمى جووتیارانى كورد بۆ خۆیان دروێنه‌ ده‌كه‌ن
- ئه‌ڵمانیا بڕیارى دا ده‌ست به‌ راهێنانى پێشمه‌رگه‌ بكاته‌وه‌
- له‌برى بنیادنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ حكومه‌تى عێراق گروپى چه‌كدار له‌ شنگال دروستده‌كات
- كێبڕكێى كۆمپانیا روسییه‌كان له‌ كه‌رتى وزه‌ى كوردستان ده‌گاته‌ لوتكه‌
- ئه‌ردۆغان بڕیارى گرنگ له‌باره‌ى ده‌ركردنى چه‌ندین به‌رپرسى گه‌وره‌ ده‌دات
- كه‌نیسه‌ى مارگۆرگیس له‌ دیانا كرایه‌وه‌ .. هه‌ولێر بووه‌ته‌ پایته‌ختى كه‌نیسه‌ى رۆژهه‌ڵاتى جیهان
- ئه‌مریكا به‌شێك له‌ ستافى باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵیه‌تى خۆى له‌ عێراق كشاندونه‌وه‌
- له‌ پاریس، لوتكه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌ویى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure