ترامپ تاوانبارانی جەنگ ده‌بەخشێت

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2019‌ :: 557‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانیداوه‌  كه‌یسی چه‌ند ئه‌ندامێكى سوپا كه‌ تاوانبارن به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی، ئاماده‌ بكرێن بۆ به‌خشینی سزاكانی سه‌ریان ئه‌وه‌ش به‌پێى راپۆرتێك كه‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رۆژی شه‌ممه‌ 18ی ئایارى 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

 
رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دۆناڵد ترامپ به‌نیازه‌ بڕیاری به‌خشینی بدات، كه‌سێكه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌ عێراق بڕیار بوو داداگایی بكرێت و تائێستا دادگایی نه‌كراوه‌.

هه‌رچه‌ندە كه‌ ئاماده‌كردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌خشین پێویستی به‌ چه‌ند مانگێك هه‌یه‌، به‌ڵام ترامپ به‌ نیازه‌ له‌ 27ی ئایاردا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادێكى مێژویی ئه‌مریكا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای ئه‌مریكا ئازاد بكات.

كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی نیگه‌رانن له‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ ببێته‌ هۆی سووككردنى یاسا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ تاوانی جه‌نگی زیاد ده‌كات.

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure