ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران كورد لەڕووی سەربازییەوە چی دەکات؟

هەواڵ / کوردستان :: 20/05/2019‌ :: 9097‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌رپرسێكی سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كورد له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ بێلایه‌ن ده‌بێت، چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ عێراق. 

رۆژ له‌ دوای رۆژ گەمارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بێت و كوردیش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی دراوسێی ئێرانه‌ لە ئەگەری شەڕدا پریشکی بەردەکەوێت.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كورد له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا چاودێری دۆخی گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات.
 
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشبكاته‌ سه‌ر ئێران، كورد له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ بێلایه‌ن ده‌بێت، چونكه‌ كورد به‌شێكه‌ له‌ عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش پێشتر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ عێراق له‌و نێوه‌نده‌دا بێلایه‌ن ده‌بێت".

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure