چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى توركیا ده‌گاته‌ لیبیا

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2019‌ :: 93‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

كەشتییە بارهەڵگرەكانی توركیا كە هەڵگری چەك و تەقەمەنین بۆ لیبیا، گەیشتوونەتە بەندەری تەرابلوس.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى (روسیەلیەوم) كەشتی ئامازۆنی توركی كە هەڵگری چەك و تەقەمەنییە، (دوێنێ شەممە 18ی ئایار) لە بەندەری سامسۆنەوە بەرەو لیبیا بەڕێكەوتووە و لەئێستادا گەیشتووەتە بەندەری تەرابلوس.

هاوكارییە سەربازییەكانی توركیا لەكاتێكدا گەشتووەتە بەندەرەکە كە  پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، هێرشی هێزەكانی سوپای نەتەوەیی لیبیای بە فەرماندەیی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر بۆ تەرابلۆس رەتكردبووەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێنجشەممەی رابردوو 16ی ئایار رێكخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی هێزەكانی ژەنەراڵ حەفتەری تۆمەتبار كردبوو كە بە موشەكە ئیماراتییەكان ناوچە مەدەنییەكانی تەرابلوسیان كردوەتە ئامانج.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure