دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان ناحیه‌ی مه‌نده‌لی و قه‌زای به‌له‌دروز به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه شه‌ش چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانیان له‌ده‌ستدا و 28 چەکداری دیكه‌یشیان برینداربوون كه برینی ژماره‌یه‌كه‌یان سه‌خته.
ئازاد شه‌فی به‌ڕێوه‌بەری ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به دواڕۆژی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای مه‌نده‌لی بۆ قه‌زای به‌له‌دروز پاسێكی گه‌وره كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی گواستوه‌ته‌وه، وهرگهڕاوە.
وتیشی: "له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا شه‌ش چه‌كدار گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28 چه‌كداری دیكه‌شیان برینداربوون و برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته".
پێداچوونەوە: ئارام غەفور
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد