ناوی کاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 1718‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لە بەیانێکدا ناوى كاندیده‌كانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ بەیانێکدا ناوى كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی راگه‌یاند كه‌ پێكدێن له‌ (نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، ئومێد عه‌بدولسه‌لام قادر، محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵح عمر، رێبوار عه‌زیز مسته‌فا، هیوا عه‌بدوڵڵا خدر). 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure