چین لەسەر ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی، ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر كردەوەكانی ئەمریكا دژ بە ئێران دەردەبڕێت.

ئاژانسی ئەفكار نیوزی فارسی بڵاویكردووەتەوە، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، هاوتا ئەمریكییەكەی، ناڕەزایی خۆی بەرامبەر ئەو كردەوانەی واشنتۆن دەربڕیوە بەرامبەر تاران و هۆشداریش دەداتە ئەو وڵاتە كە زیاتر لەمە سنوورەكان تێنەپەڕێنن.

چین لە هاوپەیمانەكانی ئێرانە و چەندینجاری دیكەش لەسەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ناڕەزایی دەربڕیوەو داوای لە واشنتۆن كردووە، كۆتایی بە سزاكانی سەر ئێران بهێنێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure