مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پۆسته‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 1079‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پۆسته‌ باڵاكان كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه‌ریده‌گرێت و یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان.


به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ له‌ماوه‌ی پێشوودا را جیاوازه‌كانی نێو یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیایان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌ باڵاكانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌رێم و په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان.
 
دواڕۆژ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه‌ ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی 11ی كه‌سی هه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر فه‌تاح بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان، سی ڤییه‌كانیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌و راپۆرتی خۆی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی به‌رزركردووه‌ته‌وه‌و ئێستا بڕیاروایه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و پۆستانه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند كاندیدێكیان هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ى پۆسته‌كان نه‌گاته‌ ئه‌نجام، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی به‌ ده‌نگدان پۆسته‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی زاینارییه‌كانی دواڕۆژ، به‌شێك له‌ پۆسته‌كان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌و یه‌ك كاندیدیان بۆ به‌ربژێركراوه‌، له‌وانه‌ قوباد تاڵه‌بانی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، شێخ جه‌عفه‌ر بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید بۆ پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری.

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure