جیهان به‌كورتی: ئیداره‌ى كه‌ركوك دەگەڕێنرێتەوە بۆ یەکێتی

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2019‌ :: 3151‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 
بەغداد ئەلیەوم-ڕێکەوتنامەیەکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسول ئاشکرادەکرێت کە ئیدارەی کەرکوک دەگەڕێنیتەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوێنێ شەممە ڕێکەوتی 18 ئایار، ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد ڕێکەوتنامەیەک لە نێوان یەکێتی و پارتی واژۆکراوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەگەڕێنێتەوە بۆ یەکێتی.


ئیندپێندنت-عێراق بە پەلە ناوبژیوانی نێوان واشنتۆن و تاران دەکات
بەپێی ڕۆژنامەی ئیندپێندنت، عێراق توانا و دەسەڵاتەکەی بەکارهێناوە بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوەکو خاکەکەی نەبێتە مەیدانی جەنگی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە.


بەغداد ئەلیەوم- ڕۆژی هەینی عەبدلمەهدی لە گەشتیکی خەلیجیدا سەردانی دوو دەوڵەت دەکات تاوەکو بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بکات
بەپێی سەرچاوەیەک ئەم هەفتەیە عادل عەبدلمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کێشەکانی ناوچەکە گەشت بۆ هەردوو دەوڵەتی قەتەر و کوەیت دەکات.


میترۆ- ئایسلەندا کێبڕکێی گۆڕانی ئەوروپا بەکاردەهێنێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر داگیرکردنی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسڕائیلەوە 
گروپی هارتاری کە بەشدارە لە کێبڕکێی گۆڕانی ئەوروپا دروشمیان بۆ پاڵپشتیکردنی فڵەستین بەرزکردەوە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لەسەر داگیرکردنی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسڕائیلەوە.


ئەی پی نیوز- فراکسیۆنی موحافزکاران-ی ئۆسترالیا خولی سێیەم دەبەنەوە
ڕۆژی شەممە فراکسیۆنی موحافزکارانی ئۆسترالیا بۆ سێیەمجار لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەموو بۆچوونەکانی شکاند.


سپوتنیک- وەزیری دەرەوەی سعودیە دەربارەی بارگرژییەکەی ئێران وتی: ئیمە جەنگمان ناوێت، بەڵام ئامادەین وەڵام بدەینەوە
عادل بن ئەحمەد ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە ریگەی تویتەرەوە نوسی: "سعودیە جەنگی ناویت، بەڵام ئامادەیە بەهەموو هێز و توانایەوە وەڵام بداتەوە"، ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 12ی ئایار هێرشکرایەسەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری  سعودی، هەرچەندە هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی نەگرتووەتە دەست، بەڵام گومانی ئەوە هەیە سوپای پاسدارانی ئێران لە پشت هێرشەکەوە بووبێت.

رەئی ئەلیەوم- بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکەی ئێران، ترامپ گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانێکی کۆنی دەکات
ڕۆژنامەی تایمز ئاشکرایکرد دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکەی نێوان واشنتۆن و تەهران، گفتوگۆی لەگەڵ هاوپەیمانێکی کۆنیدا کردووە، ئەویش جەنەرال جاک کینی تەمەن 76 ساڵە کە لە جەنگاوەرە کۆنەکانی ڤێتنام بووە.


زە نیویۆرک تایمز- رەنگە ترامپ یاسای لێبووردن بۆ هەندێک تاوانباری جەنگ دەربکات
چاوەڕێدەکرێت لە رۆژی شەهیدانی ئەمریکا کە دەکەوێتە ڕێکەوتی 27 ئایار، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێبوردن بۆ کۆمەڵێک سەرباز دەربکات کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و یەکێکیان ئێدوارد گالاگزە کە لە عێراق ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی کوشتووە.


سکای نیوز- ئیندۆنیزیا بە هێرشبەری ئێف-16 ڕۆژوان بۆ پارشێو بەخەبەر دەهێنێتەوە
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی هێزی ئاسمانی ئیندۆنیزیا بەشداری لە پڕۆسەیەکی سەیر دەکات، ئەویش بەخەبەرهێنانەوەی ڕۆژوانە لە پارشێودا.

تایمس ئۆف ئیندیا- نرخی 9 ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێژه‌ی 90% كه‌مده‌كرێته‌وه‌

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (تایمس ئۆف ئیندیا)، له‌ شاری چینای له‌ هندستان هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ ده‌نرێت بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی 9 جۆری جیاوازی ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ڕیژه‌ی 90% له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان.


ئامادەکردنی: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure