ڤیدیۆ: چاککردنەوەی بۆریە شکاوەکەی هەولێر

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 1482‌ جار بینراوە

تاگ :: هەولێر

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

بۆری ئیفراز دووی هەولێر کە لە دوو رۆژی رابوردوو شکا، چاککرایەوە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت: "لە چەند کاتژمێری  داهاتوودا ئاو دەگاتەوە ماڵان".

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند "دوای ئەوەی رۆژی هەینی 17ی ئەم مانگە بۆری ئاوی ئیفرازی دوو  شکا و بەهۆیەوە ٤۰٪ی هەولێر بێئاو بوو، تیمەکانیان بەردەوامبوون لە چاککردنەوەی ئەو بۆرییە شکاوە".

رونیشکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا بۆرییە شکاوەکە چاک بکرێتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاو دەگاتەوە ماڵان.

کاتژمێر 9:00ی بەیانی رۆژی هەینی رابوردوو بۆری ئاوی ئیفراز دوو لەهەولێر شكا و بەهۆیەوە چەند گەڕەكێك بێئاو بوون.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure