ئه‌وروپا پێشنیارێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر ده‌داته‌ تاران

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2590‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌وروپییه‌كان دوای نۆ مانگ له‌ به‌ڵێنه‌كانیان بۆ ده‌ربازكرنی ئێران له‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ریان، چارەسەری نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراکیان داوە بە تاران، دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بە پێشنیارێکی "شەرمەزارکەر" ناوی دەبەن.


گروپی سیاسی ئاژانسی دانشجو، له‌ راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەکات: دوای تێپه‌ڕینی نۆ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ ئه‌وروپا بۆ ده‌ربازكردنی ئێران له‌ سزاكانی ئه‌مریكا دابووی، رێكکارێكی سه‌یر و شه‌رمه‌زاركه‌ریان بۆ ئێران پیشنیار كردووه‌.

ئه‌وروپییه‌كان رێكارێكیان له‌ قه‌باره‌ی بچووك و بێ ئاڵوگۆڕی دراو خستووەتە بەردەست تاران، كه‌ ته‌نیا بۆ دابینكردنی خواردن و ده‌رمان ده‌بێت، بۆ نمونه‌ كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كاڵا و شمه‌ك هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی وه‌رگرێت، ده‌توانێت له‌ ئه‌وروپاوه‌ كاڵایه‌كی دیكه‌ هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.

ئه‌م پیشنیاره‌ نه‌وتیش ده‌گرێته‌وە كه‌ گرنگترین كاڵای ئێرانییه‌ بۆ هه‌نارده‌كردن و هێنانی دراو بۆ ناو وڵاته‌كه‌ كه‌ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر خواردندا مامەڵه‌ی پێوه‌بكرێت.

له‌ كۆتایی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ "ئه‌م رێكکاره‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا بێت، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه‌".

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure