لە سێ ناوچەی کەرکوک ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران کەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

شەوی رابردوو لە سێ ناوچەی جیاوازی شاری کەرکوک ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران کەوتەوە.

 
مولازم قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: لەگوندی قەرەدەرەی قەزای دوبز ئاگر لە بەشێک لە دەغڵ و دانی جوتیاران کەوتەوە، بەڵام هەر زوو تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو کوژاندیانەوە، بێ ئەوەی تەشەنە ئاگره‌كه‌ بكات.

وتیشی: "هه‌روه‌ها لە قەزای حەویجەش ئاگر لە دەغڵ و دانی وێستگەی بەستەنە کەوتەوە دواتر لەلایەن تیمەکانمان کوژێنرایەوەو زیاتر لە 100 دۆنم زەوی لەسوتان رزگارکرا".

وتەبێژەکەی ئاگرکوژێنەوە ئەوەشی خستەڕوو: کە هەر شەوی رابردوو ئاگر لە دەغڵ 
و دانێکی ناحیەی ریاز کەوتبووەوە کە هێزەکانیان توانیویانە بیکوژێننەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پۆلیسی بەشێک لەقەزا و ناحیەکانی کەرکوک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ رێکریکردن لەئاگرکەوتنەوەی دەغڵ و دانی جوتیاران کە هەڕەشەی داعشیان لەسەرە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure